لە سەرەتای مانگی ڕابردوو، مۆجته‌مه‌عی كێشت و سەنعەتی مەهاباد پاش ماوەیەك قەیران، لە ڕێگەی مۆزایەدەوە، بە یەكێك لە خاوەن قەرزەکان درا، بەڵام گیروگرفت و داواكاریی كرێكارانی ئەم مۆجتهمهعه هەروا درێژەی هەیە.
ئەم مۆجتهمهعه له ساڵی ٨٦ درایه ٤ شیركەتی ژێرمه‌جمووعه‌ی خۆی، واته” كۆشتارگا سه‌نعه‌تییه‌كان. كرێكارانی كێشتو سەنعەتی مهاباد ڕایانگەیاندوە كە واحێده بەرهەمهێنهره سەنعەتییهكانی ئەم مۆجتهمهعه بە ٣٠٠ كرێكارەوە، لە سەرەتای سێپردرانی بە كەرتی تایبەت تووشی قەیران هاتووە كە لە درێژەی ئەم بارودۆخەدا جگە لە ناتوانایی لە پێدانی بەڵێنه داراییه‌كان به ئیدارەكانی “دارایی، ئاو و بەرق و بانكەكان” و هەموو كەسایەتییە حه‌قیقی و حقووقییەكان، لە پێدانی حه‌قده‌ست بە كرێكارانیش تووشی كێشە هاتووه. ئەوان دەڵێن ئەم قێرانه لە حاڵێكدایە كە کارخانە بە هەقدەستی كرێكاران، هەقی بیمە و سهنهواتهوه، سەرجەم بڕی زیاتر لە ١١ میلیارد تمەن به كرێكارەكان قەرزدارە.