بەردەوامی خۆپێشاندانی دژە دەوڵەتی لە کۆلۆمبیا

رۆژی پێنجشەممە 23ی مانگی گوڵان، بە دەیان هەزار کەس بە پانتایی وڵاتی کۆلۆمبیا رژانە سەر شەقامەکان و خوازیاری دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بوون.

زیاد لە دوو حەفتەیە خۆپێشاندان و مانگرتنی گشتی دژ بە سیاسەتە دژە کرێکارییەکای دەوڵەتی کۆلۆمبیا سەرتاپای ئەو وڵاتەی گرتووەتەوەهێزە سەرکوتگەرەکانی دەوڵەت و پۆلیسی ئەو وڵاتە تا ئێستا زیاد لە 42 کەسیان کوشتووە  و بە سەدان کەسیشیان بریندار کردووەناڕازییان لێبڕاون تا گەیشتن بە داواکارییەکانیان دەست لە خۆپێشاندان و مانگرتن هەڵنەگرن.