بەردەوامی خۆپێشاندانە دژە دەوڵەتییەکان لە کۆلۆمبیا

رۆژی سێشەممە 11ی مانگی جۆزەردان، خەڵکی شارەکانی “پۆپایان” و “مێدێلین” لە کۆلۆمبیا رژانە سەر شەقامەکان و  لە گەڵ تووندوتیژی پۆلیسی ئەو وڵاتە رووبەڕوو بوونەوە.

رۆژی سێشەممە لە درێژەی ناڕەزایەتییە بەر بڵاوە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتی کۆلۆمبیا، خەڵکی شارەکانی “پۆپایان” و “مێدێلین” خۆپێشاندانیان کرد و خوازیاری دەست لە کارکێشانەوەی دەوڵتی ئەو وڵاتە بوونپۆلیس و گاردی دژە شۆڕشی دەوڵت، لە کاردانەوە بە خۆپێشاندانی کۆمەڵانی ناڕازی بە چەکی گەرم، ماشینی ئاوپاش و گازی فرمیسک رێژ، بە گژ خۆپێشاندەران دا چوونەوە و ناڕەزایەتییەکەیان بە تووندوتیژی کێشاجیگەی وەبیر هێنانەوەیە کە زیاد لە مانگیکە ناڕەزایەتی و ئاخێزی جەماوەری سەرتاسەری وڵاتی کۆلۆمبیای گرتووەتەوە و جەماوەر خوازیاری دەست لە کارکێشانەوەی دەوڵەتی “راستگەرای ئەو وڵاتەو لابردنی هەڵاوردن و نایەکسانینپۆلیس و هێزە سەرکوتگەرە دەوڵەتییەکان لە کاردانەوە بە خواستەکانی جەماوەر، زیاد لە 60 کەسیان کوشتووە و 2300 کەسیش بریندار بوون.