بەردەوامی كۆبوونەوەی كرێكاران لە شارەكانی كوردستان

959
لە درێژەی كۆبوونەوەی كرێكارانی شارەكانی كورستان، كرێكارانی مەهاباد و ئیلام لە ناڕەزایەتی بە دواخستنی حەقدەستەكانیان بۆ ماوەی زیاتر لە 4 مانگ و سەرەڕای ئەوەی چەندین جار سكاڵایان تۆمار كردوە، بەڵام هیچ بەرپرسێكی رژیم وڵام دەروەی كرێكاران نیە.
بە پێی هەواڵەكان، رۆژی شەممە رێكەوتی 21ی سەرماوەزی 94ی هەتاوی، كۆمەڵێك لە كرێكارانی شارەداریی مەهاباد ماوەی زیاتر لە 4 مانگە حەقدەستەكانیان دواخراوە، ئەمە لە حاڵیكدایه‌ كە پێشتریش چەندجار دەستیان داوەتە مانگرتن و كۆبوونەوە و سكاڵایان لە دژی خاوەنكار و ئێدارەی شاره‌داریی تۆمار كردوه‌، بڵام تاكۆ ئێستا هیچكام لە داخوازییەكانیان جێبه‌جی نه‌كراوه‌. ژمارەیەكی بەرچاو لە كرێكارانی شارەداری ئیلام لە ناڕەزایەتی بە نەدرانی هەقدەست و داخوازیه‌كانیان  بۆ ماوەی زیاتر لە 2 مانگە لە بەر ئیدارەی شاره‌داریی ئەم شارە كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان وەڕێده‌خه‌ن. ئەم كرێكارانە رایانگەیاندوە تا كاتێك كە حەقدەست و مافەكانیان بە تەواوی نەدرێت و دۆخی كاری یان باشتر نەبیت و داخوازیەكانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، كۆبوونەوەكە هەر درێژەی دەبێت.