بەردەوامی کۆبوونەوەی کرێکارانی رەسمی شیرکەتی نەوتی “فەلات قارە”

رۆژی چوارشەممە 13ی مانگی گەلاوێژ، کرێکارانی رەسمی شیرکەتی نەوتی “فەلات قارە” لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داخوازییەکانیان لە شوێنی کارەکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی “فەلات قارە” لە درێژەی کۆبوونەوەکانی رۆژانی رابردووی خۆیان دا، بە نیسبەت نایەکسانی لە بردنەسەرێی حەقدەستەکانی ئەمساڵ ناڕەزایەتییان دەربڕیشایانی باسە کە کرێکارنی “فەلات قارە” لە سەکۆکانی ئەبووزەڕ، قشم، نەورۆز و بەهرێگان چەندین رۆژە بە شێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتی دەردەبڕن و رایانگەیاندووە تا گەیشتن بە خواستەکانیان، بەردەوام دەبن لە پێکهێنانی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی.