بەردەوام بوونی شەڕ لە نێوان ئاسایش و میلشیاکانی ڕژیمی ئەسەد لە قامیشلوو

ڕۆژی ٢ی گۆڵان، لە گەڕەکی تەی لە شاری قامشلۆ لە دوێنێ شەوەوە له‌ نێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا و میلشیاکانی ڕژیمی ئه‌سه‌د ناوبەناو شەڕ بەردەوامه‌ و لانیكه‌م ٢٠ سه‌ربازی چه‌كداری ڕژیمی ئه‌سه‌د كۆژراون و شەڕڤانان له‌ حاڵی پێشڕەوی دان.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوێنێ شەو کاتژمێر ١٠ی شه‌و میلشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئەسەد کە لەژێر فەرمانی ئێراندان، لە گەڕەکی تەی لە شاری قامشلۆ، هێرشیانکرده‌ سەر خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا و لە ئەنجامدا شەڕڤانێکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا گیانی به‌خت كه‌رد.