بەردەوام بوونی ناڕەزایەتییەکان لە میانمار

لە کاتێکدا ناڕەزایەتییەکان بە کودتای نیزامیان لە میانمار درێژەی هەیەو توندوتیژی نواندنی هێزە سەرکوتگەرەکان پەرەی سەندووە، دەوڵەتی نیزامی باسی لە هەڵبژاردنی نوی لە دوو ساڵی داهاتوودا کردووە.

وتەبێژی دەوڵەتی کودتا بۆ پێچەوانە کردنی ڕاستییەکان ڕایگەیاندووە، لە چەکی خودکار کەڵک وەرنەگیراوەو تا ئێستا تەنیا 248 کەس کوژراونئەوە لە کاتێک دایە کە شاهیدانی خۆجێی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ باس لە توندوتیژی لە ڕادەبەدەری هێزە چەکدارەکان و کەڵک وەرگرتنیان لە چەکی گەرم بە کالیبری گەورەوە دەکەندوایین ئاماری ناوەندێکی مافی مرۆڤ باس لە کوژرانی زیاد لە 600 کەس و دەسبەسەر کردنی 2800 کەس دەکات.