بەردەوام بوونی ناڕەزایەتی بەرامبەر به‌ هاتنی سوپای تورکیا بۆ عێراق

786
له ئه‌نجامی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە هاتنی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی كوردستانی عێراق، هاوڵاتیانی ناحیە “تەقتەق”یش له ئاست ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ ناڕزایه‌تیان ده‌ربری.
هاتنی سوپای‌ توركیا بۆ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نیگه‌رانیی‌ لای‌ چین و توێژه‌ جیاجیاكانی‌ خه‌ڵكی كورڕستانی عێراق دروست كردوه‌ و هاوڵاتییانی‌ ناحیه‌ی‌ “ته‌قته‌ق”یش هاتنی ئه‌و هێزه‌ به‌ مه‌ترسیی‌ ده‌زانن و له كۆبوونه‌وێه‌كدا داوایان كرد كه‌ هێزی سوپای تورکیا به‌ زوترین كات، له خاكی كوردستانی عێراق بچنه‌ده‌رێ.