بەرەی جیهانی دژی سەرمایەداری بەهێز تر دەبێت

رۆژی ٢٥ فوریە، بەرابەر لەگەڵ ٦ مانگی رێبەندان مانگرتنی ٦ هەزار و ٥٥٠ کرێکاری پاڵاوگەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکان، کە یەکی فوریە ده‌ستی پێکرد، چووە نێو چوارمین حەفتەی خۆیەوە. لەم رۆژەدا کرێکارانی ژن و پیاوی ٣ پاڵاوگەی تر، کە یەکێکیان گەورە ترین پاڵاوگەیە لە ئامریکادا، بە باقی کرێکارانی مانگرتوەوە پەیوەست بوون. ئەم کرێکارانە لە ١٥ کارخانەدا، پێکهاتوو لە ١٢ پاڵاوگە، خەریکی کارن و ٢٠ لەسەدی بەرهەمی نەوتی تەسفیە کراو لە سەرتاسەری وڵاتیان کەم کردۆتەوە. کرێکارانی نەوت بەخاتری زیاد کرانی حەقدەستەکانیان، کورت کردنەوەی ساعاتی کار، باشتر بوونی ئیمنی پاڵاوگەکان و دایمی کردنی کرێکارانی قەراردادی، دەستیان لە کار کێشاوەتەوە. لەنێو داواکاری مەترەح کراو لە لایەن کرێکارانەوە بەرز کرانەوەی ئاستی ئیستانداردی ئیمنی لە پاڵاوگەکاندا جێگایەکی گرنگی پێدراوە. خاوەنکارانی کرێکارانی مانگرتوی شیرکەتە زەبەلاحە نەوتیەکان، واتە ئەکسون موبیل، شێڤرۆن، شێل و شیرکەتی نەوتی بریتانیان كه‌ تا ئێستا لە بەرانبەر داواکاری کرێکاراندا خۆڕاگرییان کردوە.کرێکارانی مانگرتوو ئەندامی ” یەکیتی فلیزکارانی یەکگرتو”ن کە ٣٠ هەزار ئەندامی هەیە. بەرپرسانی یەکێتیەکە و374تویانە کە ئەگەر خاوەنکاران بەزویی وتووێژ لە راستای دەستەبەر بوونی داواکاری کرێکاران و لە سەروشیانەوە بەرز کردنەوەی ئاستی ئیمنی لە پاڵاوگەکاندا سەرلەنوێ دەست پێنەکەنەوە، کرێکارانێکی تر لە بەشی پیشەسازی نەوت بانگهێشت دەکەن بە

ئەوان زستانێکی سەختیان بۆ مانگرتنی پاڵاوگەکان لە بارودۆخێکدا هەڵبژاردوە کە لەم وەرزەدا خاوەنکاران دەیانویست بە بیانوی هەرزان بوونی نرخی نەوتی خاو و هاتنە خواری ئاستی سود و قازانج، هێرشەکانی پێشوی خۆیان بۆسەر ئاستی ژیان و هەوڵدان بۆ دابەزاندنی هەرچی زیاتری ئیستانداردی ئیمنی زیاد بکەن. مانگرتنی کرێکارانی پاڵاوگەکان لە ئامریکا دەتوانێ گەورەترین خەبات لە سەنعەتی نەوتی ئامریکادا بێت لە ساڵی ١٩٨٠ بەملاوە. ئەم مانگرتنە بەشێک لە هەوڵەکانی چینی کرێکاری ئامریکایە بۆ ئاوەژو کردنەوەی هێرشی چەند دەیەی سەرمایەداران بۆسەر ئاستی ژیان و حقوقی کرێکاران. دەبێ وەبیری بێنینەوە کە ئەم مانگرتنە بەشوێن خەباتی سەرکەوتوانەی موعەلیمانی شێکاگۆ، مانگرتنی سەکەوتوانە و خۆپیشاندانی کرێکارانی کەرتی گشتی لە ئیالەتی ویسکانزین، دەرکەوتنی بزەتنەوەی دژی نایەکسانی ئیشغاڵ، خەبات و مانگرتنی کرێکارانی رێستوڕانەکان و “فه‌ست فودکان”، بۆ دەستەبەر بوونی لانیکەمی ١٥ دۆلار لە کاتژمێرێکدا لەم چەند ساڵەی دواییدا روویداوە.

خاوەنکارانی ئامریکا بە بەرەکەتی سدوری سەرمایە و بەهرەمەند بوون لە هێزی کاری هەرزان لە وڵاتانی لە حاڵی گەشەدا، بەتایبەت لە دەیەی ٧٠ ی سەدەی بیست، توانیان حەقدەستی کرێکاران تا رادەیەکی زۆر بە چەقبەستویی بێڵنەوە. ئەم پڕۆسەیە ئەگەرچی لە سەرەتای سەدەی بیستەوە دەستی پێکردبوو بەڵام لە دەیەی ٧٠دا خەباتی کرێکارانی بە بەراورد لەگەڵ رابردو خستە ئاستێکی دیفاعی ترەوە. لەوە بەدواوە چینی کرێکار لە ئامریکا و لە باقی وڵاتانی پێشکەوتوی سەرمایەداریدا کەوتە بارودۆخێکی دژوار ترەوە. بە دەست پێکردنی قەیرانی ئابووری سەرمایەداری لە ٢٠٠٨دا دابەزینی ئاستی حەقدەستەکان، هێنانە خواری ئاستی ئیمنی لە شوێنی کار و هێرش بۆسەر دەستکەوتەکانی کرێکاران لە بواری بیمە کۆمەڵایەتیەکان و یارمەتی دەوڵەتی لە لایەن سەرمایەداران و دەوڵەتەکانیانەوە توندتر بۆوە. خاوەنانی سەرمایە بە توند کردنەوەی چەوساندنەوەی کرێکاران لە نێوخۆ و دەرەوەی ئامریکا و بەهرەبەرداری لە سەدان ملیارد دۆلار یارمەتی پەرداخت کراو پێیان لە لایەن دەوڵەتەکان و لە گیرفانی ماڵیات دەرانەوە گەلێک سەروەتی ئەفسانەییان سەریەکنا. هێندێک سەرمایەداری ماڵی و سەنعەتی بە دەست بەسەرا گرتنی بە ملیۆن ماڵی کرێکاران، دابەزاندنی ئاستی حەقدەستەکان و یان بێکار کردنی بەملیۆن کەس و داشکاندن لە بیمە کۆمەڵایەتی و دەرمانیەکانیان کەلێنی چینایەتی نێوان ١٥٠ ملیۆن کەس هێزی کار و خۆیانیان بەشێوەیەکی نجومی فراوان کردەوە. ئەوەی خاوەنانی سەرمایە و دەوڵەت لە ئامریکا لەدژی کرێکاران ئەنجامیان دا لە باقی وڵاتانی گەورەی سەرمایەداری و بەتایبەت لە یەکێتی ئوروپا لەژێر ناوی ریازەتی ئابوریدا بە شێوەیەکی توند پەیڕەو کرا. کار گەیشتە جێگایەک کە ئێستا و بەپێی توێژینەوەی خەیریەی گەورە و دژی هەژاریی ئاکسفام، جێگیر لە بریتانیا، سەروەت و سەرمایەی ٨٦ دانە سەرمایەدار یەکسانە لەگەڵ سەرجەم داراییە شەخسیەکانی ٣ ملیار و نیو ئینسان لە دنیادا.

ماوەیەکە لە ئامریکای لاتین، ئاسیا و بەتایبەت چین، ئوروپا و ئامریکا کرێکاران دەستیان داوەتە بەرەنگار بوونەوەی شەپۆلی هێرشی سەرمایەداران و دەوڵەتەکانیان بۆسەر مافە سیاسی و ئابووریەکانیان. خەباتی کرێکارانی یۆنان، ئیسپانیا، پۆرتقال، بریتانیا، ئاڵمان، فەڕانسە و گۆڕینی دەوڵەتەکان لە لایەن ئەوانەوە و دابەزاندنی خێرایی سیاسەتی ریازەتی ئابووری لە زومڕەی دەست کەوتەکانی ئەم خەباتەیە. دانی دەنگ لایەن کرێکارانی یۆنانەوە بە حیزبی دژی ریازەتی ئابووری سیریزا و پشتیوانی ملیۆنی لە حیزبی پودموس، بە سیاسەتی هاوشێوەی سیریزاوە، لە ئیسپانیا بەشێکی ترە لەم خەباتە. لە ئاوا بارودۆخێکدا خەباتی روو لە گەشەی کرێکارانی پاڵاوگەکانی ئامریکا، لە ناخی دابەزینی نرخی نەوت و دەست پێکی هێرشی نوێی غولە نەوتیەکان بۆسەر ئاستی بەڕێچون و ئیمنی کرێکاران، بەرەوپێش چوونی خەبات و بەرز بوونەوەی باوەڕ بەخۆیی و چوونە سەری ئاستی تەوەقوعی کرێکاران لە ئاستی نێونەتەوەیی دایە.

لەمرۆدا سەرمایە کە لەگەڵ گرفتی جیدی لە بەشی بەرهەمهێناندا بەرەوڕویە و بەناچاری زیاتر رووی کردۆتە بازاڕی کڕێن و فرۆشتنی ئەوڕاقی قەرزە زیاتر لە هەموو کاتێکی تر دەستی داوەتە ئیجادی موسیبەت بۆ ٣ ملیارد هێزی کار لە دنیادا و لەتمەدان لە ژینگە. لە ئاوا بارادۆخێکدا دامەزراندنی سوسیالیزم بۆ رزگار بوونی بەشەرەیەت و گۆی زەوی لەهەموو کاتێکی تر پیویست تر بووە. لەمرۆدا سەدان ملیۆن کرێکار لە دنیادا بە داواکاری و دروشمی:” ئینسان بە گرنگ تر بزانن لە سود” لە ریزی ناڕەزایەتی و خەباتدا وه‌ستاون. هیوای ئەوە هەیە کە ئاڵوگۆڕەکانی ئەم مانگانەیی دوایی لە یۆنان و ئیسپانیا و پورتقال و ئیرلەند، پەل بهاوێتە نێو باقی وڵاتانی ئوروپاوە. خەباتی ئەم دواییانەی کرێکارانی پاڵاوگەکانی ئامریکا و بەشەکانی دیکەی بزوتنەوەی کرێکاری لەم وڵاتەشدا دەبێ لە راستای ئەم ئاڵوگۆڕانەدا ئەرزیابی بکرێت. ئەوەی کە لە یۆنان و لە هێندێکی تر لە وڵاتانی ئوروپاییدا لە ئارادایە، نیشانە گەلیکە لە وشیاری کۆمەڵایەتی کرێکاران و خەڵکی ماف خواز کە نایانەوێ تەسلیمی چارەنوسێک بن کە سەرمایەداران و دەوڵەتەکانیان بۆیان لەبەرچاو گرتون. گومانی تێدا نییە ئەم ئاڵوگۆڕانە زەمینە بۆ گەشەی جەڕیانی رادیکاڵی سوسیالیستی خۆشتر دەکات و لەم روەوە پێوستە بچین بە پیریەوە.