مهراسمی کۆتایی هاتنی موسابقهی فوتباڵی “جامی هەڵەبجە” بە بەشداریی ژمارەیەک لە ههڵسووڕاوانی فەرهەنگی و مەدەنیی لە شاری سەقز بەڕێوەچوو.سەرلەئێوارەی رۆژی جومعه ٧ی خاکەلێوە، موسابقهی فوتباڵی گەڕەکەکانی شاری سەقز کە بە ئامانجی بەرز راگرتنی یادی قوربانیانی هەڵەبجە لە گەڕەکی حەماڵاوای ئەو شارە بەڕێوەچوو، وێڕای خەڵات کردنی تیمە سەرکەوتووەکان، کۆتایی پێهات. شایانی باسه لەو موسابقهیه ١٦ تیم بەشدارییان کردبوو.