بەڕێوەچوونی مه‌راسمی یادکردنەوەی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت

45
رۆژی یەکشەممە ٧ی پووشپەڕ، لە ساڵیادی شیمیا باران كردنی شاری سه‌رده‌شت، رێوڕەسمێکی یادكردنه‌وه‌ بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەم شارە بەڕێوەچوو.
لە پەراوێزی ئه‌م یادکردنەوەدا بە هێمەتی ژینگەپارێزان، ١١٨ نەمامی دار بەڕوو بۆ رێزگرتن له‌ یادی ١١٨ قوربانی ئەو بۆمبارانه‌ شیمیاییە، لە دەوروبەری شاری سەردەشت چێندرا. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م رۆژه‌دا بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری قوربانیانی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیان، دوکان و بازاڕه‌كانیان داخست. جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە شاری سەردەشت، ٢٨ ساڵ لەمەوبەر لە جه‌ریانی شەڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراق لە لایەن حکومەتی بەعسەوە بۆمبارانی شیمیایی كرا.