بەڕێوەچوونی ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار لە شارەکانی کوردستان

ڕۆژی شەممە 11ی مانگی گوڵان، لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە شێوازی جۆراوجۆر  رێز لە “رۆژی جیهانی چینی کرێکار” گیرا.

لە مەریوان مەڕاسمێک بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە ژنان و پێاوانی ئازادیخواز لە پارکی شانۆی ئەم شارە بەڕیوەچووئەنجومەنی سێنفی کرێکارانی بیناسازی، ئەنجومەنی خانەنشینکراونی تەئمینی ئیجتماعی، سەندیکای خەبازان، ئەنجومەنی سینفی موعەلیمان و دامەزراوەی بەرگری لە مندالانی کار لە ڕێکخەرانی مەڕاسمەکە بوونلە مەڕاسمەکە دا بڕیارنامەیەکی هاوبەش لە لایەن یەکێک لە بەشداربوانەوە خوێندرایەوە و پێشوازی گەرمی لێکراهه‌روه‌ها لە شاری سنەش لە چەندین جێگا و بە شێوازی جۆراوجۆر رێز لەو ڕۆژە گیرالە شارەکی سەنعەتی ژومارە دووی سنە کرێکاران بە بڵاو کردنەوەی تەقویمێک کە تایبەت بە یەکی مەی کراوە، ڕۆژی کرێکاریان رێز لێ گرتهەروەها لە گەڕەکی غەفور کۆمەڵێکی بەرچاو ڕێپێوانێکیان کرد و بە درووشم و پلاکارد ڕێزیان لەو رۆژە گرتهەروەها لە گەڕکەکانی نەبووەت، عەباس ئاوا و فەرەجەش یەکی مەی رێزی لێ گیراهێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی دوو کەس بە ناوەکانی هوشەنگ کەریمی و شەیس ئەمانییان لە پەیوەند بە رۆژی جیهانی چینی کرێکار لە سنە دەسبەسەر کردووەرێوڕەسمی هاوشێوە لە شارەکانی بانە، سەقز، کامیاران، سۆڵاوا، بۆکان، کرمانشا، دیواندەرە و دێگولان بەڕێوەچووە.