تازه‌كردنه‌وه‌ی قه‌راری بازداشتی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری مه‌حموود ساڵحی

339y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری هێرانا، قه‌راری بازداشتی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “مه‌حموود ساڵحی”، تا كۆتایی مانگی جۆزه‌ردان ته‌مدید كرایه‌وه‌به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، مه‌حموود ساڵحی ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له‌ سه‌روبه‌ندی رۆژی جیهانی كرێكاردا، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌، سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن لقی ٥ی دادگای ئینقلابی رژیمه‌وه‌ قه‌راری بازداشتی ١٥ رۆژی بۆ ده‌ركرا. به‌ڵام ئێستا په‌روه‌نده‌كه‌ی له‌ لقی ٥وه‌ بۆ لقی ٤ی دادسه‌رای سنه‌ گواستراوه‌یه‌وه‌ و قه‌راری بازداشته‌كه‌ی تا ٣١ی مانگی جۆزه‌ردان ته‌مدید كراوه‌ته‌وه‌.