ترس له‌ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ شه‌هر بابه‌ك

247
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئێمام جومعه‌ی “شه‌هر بابه‌ك” له‌ ئۆستانی كرمان له‌ قسه‌ و باسێكدا، وێڕای ترس له‌ په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی ئه‌م شاره‌، ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی به‌ به‌ربه‌ستێكی به‌رین ناولێبرد.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: “ئافه‌تی گه‌شه‌ی ئابووری شه‌هربابه‌ك كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنه‌ كرێكارییه‌كانه‌ كه‌ پێش به‌ گه‌شه‌ی ئه‌م شاره‌ ده‌گرێت. به‌م پێیه‌، كرێكاران ده‌بێت له‌م كرده‌وانه‌ ده‌ست هه‌ڵبگرن.” شایانی باسه‌ ته‌نیا له‌م مانگانه‌ی دواییدا كرێكارانی شه‌هربابه‌ك له‌وانه‌ كرێكارانی “زه‌وبی مسی خاتون ئاباد” ماوه‌یه‌كه‌ مانگرتنی درێژماوه‌ و كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →