ته‌ئیدی ئه‌شكه‌نجه‌ی كه‌مئه‌ندامان له‌ ئاسایشگایه‌ك له‌ كه‌ره‌ج

778
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، دادستانی رژیم له‌ ئۆستانی ئه‌لبۆرز، هه‌واڵی ته‌ئیدی ئه‌شكه‌نجه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له‌ ناوه‌ندێكی راگرتنی مه‌علوولانی جه‌سته‌یی و زێهنی له‌ كه‌ره‌ج له‌ ژێر چاودێری سازمانی بێهزیستی رژیم راگه‌یاند.
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه‌ی كه‌مئه‌ندامانی به‌ قۆفڵ و زه‌نجیر و ئه‌زیه‌ت و ئازار و لێدانیان و دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌ گشتییه‌كان له‌دژی ئه‌م راستییه‌ سه‌رسووڕهێنه‌ره‌، دادستانی رژیم دانی له‌سه‌ر راستی ئه‌م بابه‌ته‌ دانا و بڕیاری پۆلۆمپی ئه‌م ئاسایشگایه‌ی ده‌ركرد. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ هه‌واڵنێرییه‌ حكومه‌تییه‌كان رێكه‌وتی ١٦ی مانگی خه‌رمانان له‌ راپۆرتێكدا، باسیان له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌ی كه‌مئه‌ندامان له‌ ئاسایشگایه‌ك له‌ ژێر چاودێری ده‌وڵه‌ت له‌ كه‌ره‌ج كردبوو. شایانی باسه‌ له‌قاودانی ئه‌م بابه‌ته‌ رق و توڕه‌یی و ناره‌زایه‌تیی گشتی خه‌ڵكی ئێرانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.