به پێی راپۆرته‌كان، دادگایه‌ك له میسر حوكمی ئێعدامی ١٨٣ كه‌س كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی ١٣ پۆلیسی میسری ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ته‌ئید كردووه.
په‌روه‌نده‌ی ئه‌م كه‌سانه به رووداوی هێرش بۆسه‌ر ناوه‌ندێكی پۆلیس له ئاوایی “كرداسه” له نزیك “قاهێره” پێته‌ختی میسر ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌م هێرشه دوای ئه‌وه هاته ئاراوه كه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی میسر، ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سانێك كه له جه‌ریانی سه‌ركوتی ناڕازییان به كوده‌تا له‌دژی “محه‌ممه‌د مۆرسی” سه‌رۆك كۆماری پێشووی میسر، كوشت. شایانی باسه، زیاتر له ١٤٤ كه‌س له حكوم دراوانی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه هه‌ر ئێستا له زینداندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و حوكمی ئه‌وانی دیكه‌یان به شێوه‌ی غیابی ده‌ركراوه.