ته‌ئیدی حوكمی زیندان و شه‌لاقی مه‌عسوومه‌ زییا

616y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، حوكمی یه‌كساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاقی ته‌عزیری “مه‌عسوومه‌ زییا” له‌ هه‌ڵسووڕاوانی گروپی “عێرفانی حه‌ڵقه”‌، له‌ دادگای لێبۆردنی رژیم ته‌ئید بوو.”مه‌عسوومه‌ زیبا” كه‌ له‌ جه‌ریانی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی گروپی “عێرفانی حه‌ڵقه”‌ له‌ به‌رامبه‌ر دادگای رژیم ده‌ستبه‌رسه‌ر كرابوو، له‌ دادگایه‌ك كه‌ به‌ رێكه‌وتی ١٨ی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، به‌ تۆمه‌تی تێكدانی نه‌زمی گشتی له‌ رێگای شیركه‌ت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی، به‌ ته‌حه‌مول كردنی یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكوم كرا. ناوبراو له‌گه‌ڵ ١٥ كه‌سی دیكه‌ له‌ موره‌بیانی عێرفانی حه‌ڵقه‌، له‌ دادگا جیاجیاكاندا سه‌رجه‌م به‌ ٣٧ ساڵ حه‌بس مه‌حكووم كران.