ته‌ئیدی ده‌ركرانی كرێكارانی سیمانی كارون له‌ لایه‌ن دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداری

64
دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداری رژیم دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ له‌ ئێخراجی ٣٩ كرێكاری په‌یمانیی سیمانی كارون، رای مه‌رجه‌عه‌كانی ته‌شخیس و حه‌لی ئێختلافی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ بۆ كار، ره‌ت كرده‌وه‌.
هه‌واڵنێریی حكومه‌تیی “ئیلنا” ڕاپۆرتی دا كه‌ دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداری رژیم ده‌ركرانی ئه‌م كرێكارانه‌ی ته‌ئیید كردوه‌. كرێكاران ده‌ڵێن، له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا بیمه‌ی بێكارییان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ بارودۆخێكی دژواردان. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ هه‌ركامیان له‌ نێوان ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ پێشیینه‌ی كارییان هه‌بوو، ٣١ی مانگی گه‌لاوێژی ٩٤ دوای ته‌واو بوونی قه‌رارداده‌كانیان ئێخراج كران. كرێكارانی سیمانی كارون به‌ هۆی پێنه‌درانی چه‌ندین مانگ له‌ هه‌قده‌سته‌كانیان، مانگی پوشپه‌ڕی ٩٤ بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ ده‌ستیان دابووه‌ مانگرتن. مانگێك دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌، ٣٩ كه‌س له‌ كرێكاران ئێخراج كران.