ته‌ئیدی هێرشی شیمیایی له‌ شاری حه‌ڵه‌ب

302
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌رمانان، رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور له‌ به‌یانیه‌یه‌كدا روودانی هێرشی شیمیایی له‌ جه‌ریانی تێكهه‌لچوونه‌كانی نێوان هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان سوریه‌ و گروپی داعش له‌ ئۆستانی حه‌ڵه‌بی ته‌ئید كرد.رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور وێڕای ته‌ئیدی ئه‌م هه‌واڵه‌، جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری مه‌وادی شیمیای له‌سه‌ر برینداره‌كانی ئه‌م هێرشانه‌، شناسایی كردووه‌. رۆژی شه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵنێری سوریه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” ده‌ورووبه‌ری باكووری شاری حه‌ڵه‌بیان به‌ زیاتر له‌ ٥٠ خۆمپاره‌ كه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ هه‌ڵگری مه‌وادی شیمیایی بووه‌، كردۆه‌ته‌ ئامانج.