ته‌ئیدی هێرش بۆسه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ سوریه‌

574
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلوو سه‌رۆك وه‌زیری توركیه‌ له‌ قسه‌ و باسێكدا هێرشی ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته‌ بۆسه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ كوردستانی سوریه‌ی ته‌ئید كرد.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیه‌ جارێكی تر به‌ ده‌ربڕینی توڕه‌یی خۆی له‌ پێكهێنانی كانتۆنی چواره‌می خه‌ڵكی كوردستانی سوریه‌ له‌ شاری ستراتیژیكی “گرێ سپی” وتی: ده‌وڵه‌تی توركیه‌ ئیزنی ئه‌وه‌ نادات كورده‌كان كۆنتڕۆڵی باكوری سوریه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن. یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایانگه‌یاندبوو كه‌ هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاری “گرێ سپی” ته‌قه‌یان له‌ ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه‌ كردووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر رایگه‌یاند، له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری له‌ توركیه‌، هێزه‌كانی تایبه‌تی پۆلیسی ئه‌م وڵاته به‌ هێرش بۆسه‌ر هه‌ندێك له‌ شار و ناوچه‌ كوردنشینه‌كان، به‌ بیانووی “شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تێرۆریسم”، هێرشی خۆیان له‌دژی هاوڵاتیانی كوردی توركیه‌ و سوریه‌ چڕتر كردۆته‌وه‌.