ته‌ئیدی گه‌لاڵه‌ی حه‌قولته‌دریسی بوونی موره‌بیانی پێش ده‌بێستانی

598
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌رمانان، شورای نگابانی رژیم له‌ ژێر گوشاری خه‌باتی موعه‌لیمان، گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زراندنی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی و هێزه‌كانی شیركه‌تی به‌ شێوه‌ی حه‌قولته‌دریسی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی شه‌رع و یاسای بنه‌ڕه‌تی ناولێبرد. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی مێهر، وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم ده‌بێ موعه‌لیمانی پێش ده‌بێستانی و هێزه‌كانی خه‌ریدی خه‌ده‌ماتی ئاموزش و په‌روه‌رش به‌ سه‌رنجدان به‌ رشته‌ی ته‌حسیلی لانیكه‌م تا قۆناغی كاردانی، جنسیه‌ت، پێویستی ناوچه‌یی و سه‌نه‌واتی هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش، دابمه‌زرێنێت. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای پاشه‌كشه‌ش ده‌وڵه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی موره‌بیان و په‌سه‌ند كردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن مه‌جلیسی رژیم له‌ رێكه‌وتی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، وه‌زیری ئاموزش و په‌روه‌رش، حه‌قولته‌دریسی موره‌بیانی به‌ رای شورای نگابانه‌وه‌ گرێدابوو.