ته‌ئید كردنی حوكمی زیندانی بێهنام ئیبراهیم زاده‌

579
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی پشتیوانی له‌ شاهرۆخ زه‌مانی”، بێهنام ئیبراهیم زاده‌ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و دیفاع له‌ مافی منداڵان، له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیم به‌ ٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ رۆژ زیندان، مه‌حكوم كرا.رێكه‌وتی ٨ی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٣، دادگای رژیم “بێهنام ئیبراهیم زاده‌”ی به‌ تۆمه‌تگه‌لێكی بێ بنه‌ما وه‌كوو: “كۆبوونه‌وه‌ و هه‌وڵی نهێنی له‌دژی ئه‌منیه‌تی وڵات، چالاكی ته‌بلیغی له‌دژی نیزام و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید و هه‌بوونی ماهواره‌”، به‌ ٩ ساڵ و ٤ مانگ زیندان مه‌حكوم كرا. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ له نامه‌یه‌كدا له‌دژی ئه‌م حوكمه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه‌ و تۆمه‌ته‌ بێ بنه‌ماكانی ره‌ت كرده‌وه‌‌. دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌، دادگای پێداچوونه‌وه‌ حوكمێكی تازه‌ی له‌دژی بێهنام ئیبراهیم زاده‌ی ده‌ركرد. ناوبراو ئێستا له‌ به‌ندی ٢ی زیندانی “ره‌جایی شار” ناسراو به‌ “دارولقورئان” به‌سه‌ر ده‌بات.