ته‌بعیدی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی فروشه‌نده‌ی زیندانی ره‌جایی شار

479
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی پێشتوانی له‌ شاهروخ زه‌مانی”، دوابه‌دوای بڕیاری مانگرتن، ١١ كه‌س له‌ كرێكارانی فروشه‌نده‌ی زیندانی ره‌جایی شار ته‌بعید كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا كرێكارانی فروشگاكانی زیندان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی ماف و مه‌زایاكانیان بڕیاریان دا مان بگرن، به‌ڵام به‌ ده‌ستووری كاربه‌ده‌ستانی زیندان، ته‌بعید كران و وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌درایه‌وه‌.