ته‌حریمی سه‌رله‌نوێی بانكی تێجاره‌ت و ٣٢ شیركه‌تی كه‌شتیڕانی رژیم

70y
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، یه‌كیه‌تی ئوروپا ته‌حریمه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ بانكی تێجاره‌ت و ٣٢ شیركه‌تی كه‌شتیڕانی ئێرانی دوای لێكدانه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ دادگاكانی ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌، سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكرده‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ته‌نیا چه‌ند رۆژ دوای رێكه‌وتنی ئه‌وه‌ڵیه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی و وڵاتانی ١+٥ له‌ “لۆزان”ی سوئیس، ئه‌م كرده‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئوروپا له‌ راستیدا ده‌ریده‌خات كه‌ ٢٨ وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌، تا كاتێك كه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی ئێران رێنه‌كه‌ون، ته‌حریمه‌كان هه‌ڵناوه‌شێنه‌وه‌.