ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ بۆ دروست كردنی پڕۆژه‌ تازه‌كان له‌ مهاباد

157

به‌ پێی دان پێدانانی فه‌رمانداری مهاباد، ئه‌مساڵ هیچ پڕۆژیه‌كی نوێ له‌ ده‌ستووری كاردا نییه و هیچ پڕۆژیه‌ك قه‌رار نییه‌ له‌م شاره‌دا ده‌ستبه‌كار بكات. ناوبراو له‌ دانیشتنێك دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له ماوه‌ی‌ ساڵی رابردوودا ته‌نیا ٦٣ له‌سه‌دی بودجه‌ی ته‌رخان كراو بۆ مهاباد، سه‌رف كراوه‌. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایه‌گه‌یاند كه‌ به‌ چ هۆكارێك نزیك به‌ نیوه‌ی بودجه‌ی عومرانی و خه‌ده‌ماتییه‌كانی مهاباد له‌ ساڵی رابردوودا خه‌رج نه‌كراوه‌. به‌ وته‌ی ناوبراو، ئه‌مساڵ ته‌نیا ئه‌و پڕۆژانه‌ كه‌ ٨٠ له‌سه‌دی كاره‌كه‌یان ته‌واو بووه،‌ دروست ده‌كرێن واته‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ عه‌مه‌لیاتی دروستكردنیان بۆ ١٠ ساڵ ته‌نانه‌ت ٢٠ و یان ٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌، له‌م شاره‌دا له‌ ئه‌وله‌ویت قه‌رار ده‌گرن. واته‌ ئه‌مساڵ هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نۆێ له‌ مهاباد ده‌ست به‌كار ناكات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →