ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ بۆ رێگای ئاسنی مه‌هاباد ـــ ورمێ

411
له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ درێژه‌ی لێدانی رێگای ئاسنی مهاباد ـــ ورمێ ته‌رخان نه‌كراوه‌ و هه‌روا به‌ نیوه‌كاره‌یی ماوه‌ته‌وه‌.نوێنه‌ری شاری ورمێش سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ فه‌رق و جیاوزی زۆر له‌ ته‌رخانكردنی بودجه‌ به‌سه‌ر ئۆستانه‌كان و پڕۆژه‌كاندا ده‌كرێت. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌بوا له‌ ساڵی ٨٨ واته‌ شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌واو كرابایه‌، به‌ڵام به‌ هۆی پشتگوێ خرانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار و دوڵه‌ته‌وه‌ تا ئێستا ته‌واو نه‌كراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →