ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ بۆ ژێرخانه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی

262
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هره‌كه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی رایگه‌یاند، بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی پێویستی به‌ ٣٠٠ میلیارد تمه‌ن بودجه‌ هه‌یه‌. ناوبراو وێڕای پێداگری له‌سه‌ر پێویستی ته‌رخانكردنی ٣٠٠ میلیارد تمه‌ن بودجه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، جه‌ختی كرده‌وه‌: له‌ ئه‌گه‌ری دابینكردنی ئه‌و بودجه‌یش هێشتا ئه‌و كاره‌ ٢٠ ساڵ ده‌خایه‌نێت. به‌ وته‌ی ناوبراو، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ٣٥ شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی له‌و ئۆستانه‌، به‌ڵام له‌ بواری ژێرخان و ئاماده‌كارییه‌كانی پێویست بۆ كار و به‌رهه‌مهێنان گه‌لێك كه‌موكوڕیان هه‌یه‌. پێویسته‌ بوترێت قسه‌ و باسی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانه‌ سه‌نعه‌تییه‌كان، جگه‌ له‌ دروشم و وعده‌ و به‌ڵێنی بێ ناوه‌رۆك، هیچ هه‌وڵێك نادرێت.