ته‌رخان نه‌كردنی سه‌همیه‌ی بیمه‌ بۆ كرێكارانی سه‌ختمانی له‌ مه‌ریوان

315
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ره‌ئیسی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی ئه‌نجومه‌نی سینفی كرێكارانی ساختمانی شاری مه‌ریوان، هه‌واڵی ته‌رخان نه‌كردنی سه‌همیه‌ی بیمه‌ی بۆ كرێكارانی ساختمانی ئه‌م شاره‌ راگه‌یاند.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم به‌ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ ژماره‌ی كرێكارانی ساختمانی كه‌ له‌ شاری مه‌ریوان بۆ پوششی بیمه‌یی ناویان نووسیویه‌ زیاتر له‌ ٨ هه‌زار كه‌سه‌، وتی: ئه‌مساڵ ٣٠٠ سه‌همیه‌ی بیمه‌ پێوه‌ندی به‌ شاری مه‌ریوانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌چاو ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناونوسیان كردووه‌ زۆر كه‌مه‌.