ته‌سادوفاتی جاده‌یی دووهه‌مین هۆكاری مردن له‌ ئێران

678t
ته‌سادوفاتی جاده‌یی وه‌كوو دووهه‌مین هۆكاری گیان له‌ده‌ستدان، كه‌م ئه‌ندام بوون و مه‌علولیه‌تی جه‌سته‌یی و زێهنی له‌ ئێران ناسراوه‌.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئیسنا” و به‌ پشت به‌ستن به‌ ئاماری جیهانی، ئێران له‌ روانگه‌ی رێژه‌ی ته‌سادوفات و مه‌رگ و میره‌كان له‌ پله‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ره‌وه‌ دایه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی بانكی جیهانی، بارودۆخی ئه‌منی ترافیكی ئێرانیان، زۆر ناله‌بار و مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌م داوه‌.