ته‌سادوفی رانه‌نده‌گی له‌ جاده‌ی سنه‌ ــــ مه‌ریوان

358y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی جۆزه‌ردان به‌ هۆی ته‌سادوفی ئۆتۆمبیلێكی پراید له‌گه‌ڵ كامیونێك له‌ جاده‌ی سنه‌ ـــ مه‌ریوان، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م رووداوه‌دا دوو برا به‌ ناوه‌كانی “ره‌فیق و په‌یمان مورادی” ته‌مه‌ن ٢٨ و ٢٤ ساڵ گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له‌ جه‌ریانی ئه‌م رووداوه‌دا برایه‌كی دیكه‌یان به‌ ناوی “شادمان مورادی” به‌ توندی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه‌ كرا. شایانی باسه‌ به‌ هۆی ناستاندارد بوونی جاده‌كانی ئێران و به‌ تایبه‌ت كوردستان و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی پێوه‌ندیداری رژیم، رۆژ نییه‌ كه‌ شاهیدی رووداوی دڵته‌زێنی له‌م چه‌شنه‌ و گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیان نه‌بین.