ته‌سادوفی رانه‌نده‌گی له ئاوایی‌ بێساران

270
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ هۆی ته‌سادوفی رانه‌نده‌گی له‌ جاده‌یه‌كی ئاوایی بێساران بنه‌ماڵه‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ ئاوایی بێساران كه‌ به‌ره‌و هه‌واری خۆیان ده‌چوون، ماشینه‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕا و كه‌وته‌ نێو دۆڵێك كه‌ له‌ ئاكامدا سێ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌ ناوه‌كانی “ره‌حمان مورادی” و هاسه‌ره‌كه‌ی نقره‌ فه‌یزی” و كچه‌ گه‌وره‌كه‌یان “چنوور مورادی” گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كوڕ و كچێكیان به‌ ناوه‌كانی “شایان و فه‌رانه‌ك” به‌ توندی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌ كران.