رۆژی جومعه ٢٤ی مانگی رێبه‌ندان، تهسادۆفی ئوتۆمبیلی هه‌ڵگری كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشكه‌ری “هه‌فت ته‌په”، بریندار بوونی ١٥ كرێكاری لێكهوتهوه.
سه‌رۆكی ئورژانسی شاری شوش رایگه‌یاند: “ئه‌م رووداوه له نێوان ترهیلرێكی هه‌ڵگری نه‌یشكه‌ر و وانتێكی نه‌یسان هه‌ڵگری كرێكارانی “نهیبۆڕ”ی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په له نزیك “حوڕ” و له جاده فهرعیهكانی نزیك به‌م شیركه‌ته روویدا كه له ئاكامدا سه‌رنشینی ئوتۆمبیلی وانتی نهیسانهكه بریندار بوون و بارودۆخی دوو كه‌سیان زۆر خراپ و ناله‌باره.