هه‌یئه‌ت مۆدیرهی شیركه‌تی “ئه‌ندێشه گۆستەری ئه‌لبۆرز” له‌ڕیی بڵاوكراوه‌یه‌كه‌وه بۆ ئۆستانه‌كانی سه‌تاسه‌ری وڵات، رایگه‌یاندووه هه‌ر كام له ئۆستانه‌كان ده‌بێ لانیكه‌م ٣ كه‌س له هێزی كاری له كار ئیخراج بكه‌ن.
به پێی راپۆرتی “كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی”، هه‌یئه‌ت مۆدیرهی ئه‌م شیركه‌ته به‌بیانووی دابه‌زاندنی هه‌زینه‌كان و هه‌ڵبه‌ت بۆ قازانجی زیاتر، ده‌ستی كردوه به ته‌رحی “ته‌عدیل”ی هێزی سه‌رتاسه‌ری وڵات. ئه‌م راگه‌یاندنه بۆته هۆی شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌نده‌كان و نیگه‌رانی زۆری پێرسۆنێلی ئه‌م شێركه‌ته له سه‌رتاسه‌ری ئێران. شایانی باسه شیركه‌تی “ئه‌ندێشه گۆستەری ئه‌لبۆرز” یه‌كێك له شیركهتەكانی سه‌ر به شیركه‌تی “ئه‌ندێشه گۆستەری فه‌ردا”یه كه به ئاراسته‌ی خسوسی سازی، له ساڵی ١٣٨٧ له تاران دامه‌زراوه، شیركه‌تی “ئه‌ندێشه گۆستەری ئه‌لبۆرز” به‌ڕواڵه‌ت بۆ كاره ساختومانییهكان دامه‌زراوه و چالاكی ده‌كات، به‌ڵام كاری ئه‌سڵییان هه‌ڵسه‌نگاندن و كارئاسانی کردن له سه‌ر پهروهندهكانی بانكی مه‌سكه‌ن له سه‌رتاسه‌ری ئێرانه