ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌عبه‌دێكی مێژوویی له‌ پالمیرا له‌ لایه‌ن داعش

293

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، گروپی ئیسلامگه‌رای داعش مه‌عبه‌دی دوو هه‌زار ساڵه‌ی “به‌عه‌ل شه‌مین”ی له‌ شاری مێژوویی پالمیرای سوریه‌ ته‌قانده‌وه‌. ئه‌م مه‌عبه‌ده‌ له‌ سه‌ده‌ی ١٧ی زایینیدا دروست كرابوو. به‌ وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسه‌واری مێژوویی سوریه‌، ئه‌م مه‌عبه‌ده‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ رێژه‌یه‌كی زۆر مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی وێران كراوه‌. له‌ كاتی كۆنتڕۆڵی داعش به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌ مێژووییه‌، ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌كانیان وێران كردووه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ئه‌ندامانی داعش، خالێد ئه‌سه‌د” سه‌ڕرۆكی تیمی باستان شناسی پالمیرایان به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌ سه‌ر بڕی و به‌سه‌ر وێرانه‌كانی پالمیرادا هه‌ڵیانواسی.