ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵی گازی ئازه‌ربایجان بۆ توركیه

297
كاناڵی‌ ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ رایگه‌یاند: هێڵی گازی جمهوری ئازه‌ربایجان بۆ توركیه‌ له‌ خاكی ئه‌م وڵاته‌ ته‌قێندرایه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شه‌وی رابردوو هێڵی گازی باكوو ـــ تێفلیس ــــ ئه‌رزێرۆم” له‌ ناوچه‌ی “ساری قه‌میش” سه‌ر به‌ پارێزگای “قارێس”ی توركیه‌، ‌ته‌قێندرایه‌وه‌. به‌ هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌، ئاگركه‌وتنه‌وه‌ روویدا. مانگی رابردووش ئه‌م لوله‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی قارێس و هێڵی لوله‌ی گازی ئێران بۆ توركیه‌ش له‌ ناوچه‌ی “دۆغۆبایزید” ته‌قێندرابۆوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌، جه‌ریانی گازی جمهوری ئازه‌ربایجان و ئێران بۆ توركیه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك بڕا. شایانی باسه‌ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ “په‌ كه‌ كه‌” به‌ به‌رپرسی ئه‌م رووداوه‌ ده‌زانێت، به‌ڵام تا ئێستا “په كه كه”‌ به‌رپرسایه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌م هێڵه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.