ته‌قه‌كردن له‌ دانیشگایه‌كی ئامریكا

467
به‌ هۆی ته‌قه‌ كردنی كه‌سێك له‌ دانیشگای “ئامپكوا” له شاری “رزبورگ”ی ئامریكا، لانیكه‌م ١٦ كه‌س كورژان و ژماره‌یه‌كیش به‌ توندی بریندار بوون.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قه‌ كردنه‌ لانیكه‌م ٩ كه‌س كوژران و ٧ كه‌سیش بریندار بوون. وته‌بێژی پۆلیس وتی هێرشبه‌ریش كوژراوه‌. ناونیشانی هێرشبه‌ره‌كه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ و هۆكاری هێرشه‌كه‌ی هێشتا نادیاره. رزبورگ شارێكی بچوكی ٢٢ هه‌زار كه‌سییه‌ كه‌ له‌ ئه‌یاله‌تی “ئۆره‌گان” له‌ غه‌ربی ئامریكادایه‌. له‌م دانیشگایه‌ نزیكه‌ی ٣ هه‌زار خوێندكاری سابت و ١٦ هه‌زار خوێندكاری نیوه‌ كات هه‌یه‌.