ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ رۆژهه‌ڵاتی عێراق

132
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، شه‌وی جومعه‌ ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتومۆبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ بازارێكی باكووری رۆژهه‌ڵاتی “به‌غدا” پێته‌ختی عێراق، ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ بازارێكی قه‌ره‌باڵغ له‌ ناوچه‌ی “خان به‌نی سه‌عد” له‌ ئۆستانی دیاله‌ روویدا، زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش به‌ توندی بریندار بوون. له‌ نێوان ئه‌م قوربانیانه‌دا، ژماره‌یه‌ك منداڵیش به‌رچاو ده‌كه‌ون. جێگای ئاماژه‌یه‌، گروپی ئیسلامگه‌رای داعش، به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.