ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ شاری عه‌فرین

ڕاپۆرتهكان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان‌ باس لهوه‌ دهكهن كه‌ لە ئهنجامی تەقینەوەی ئۆتۆبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری عەفرین، چوار کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

به‌ پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خهرمانان، لە گەراجێکی شاری عەفرین لە باکوری ریفی حەڵەب، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوونئهمه‌ لهكاتێكدایه‌ كه‌ میدیاکانی ناوخۆی ئەو ناوچەیە، هیچ وردەکارییەکی زیاتریان لەسەر ژمارەی بریندارەکان و ئەو لایەنەی لەپشت تەقینەوەکەوە بوون نەخستووەتەڕووجێگهی ئاماژهیه، لە کۆتایی مانگی ئاوریل تەقینەوەیەکی بەهێز لەو شارە روویدا و بەهۆیەوە ٤٠ کەس لهوانه‌ ١١ منداڵ گیانیان لهدهستدابوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *