ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ پاكستان

517
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ره‌زبه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ ناوه‌ندی ئۆستانی “په‌نجاب”ی پاكستان، ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون.
به‌ هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌فته‌ری كاری ئه‌ندامێكی حێزبی “موسلێم لیگ”ی پاكستان له‌ “تانسا” روویدا، لانیكه‌م حه‌وت كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، هیچ گروپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.