ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ میسر

691
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌ هۆی روودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ به‌رده‌م هۆتێلێك له‌ باكوری “سه‌حرای سینا”ی میسر، ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ له‌ به‌رده‌م هۆتێلێك له‌ به‌نده‌ر “ئه‌لعه‌ریش” كه‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونی چاودێرانی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی دوو رۆژی رابردوو له‌ میسر بوو، روویدا. كاربه‌ده‌ستانی میسر ده‌ڵێن كه‌ به‌ هۆی هێرشی دوو كه‌سی خۆكوژ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی چه‌كدار بۆسه‌ر ئه‌م هۆتێله‌، شه‌ش كه‌س كوژران و لانیكه‌م ١٤ مه‌ئموری پۆلیسیش بریندار بوون. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گروپی ئیسلامگه‌رای داعش به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشانه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.