ته‌قینه‌وه‌ی ساختمانێك به‌ هۆی نه‌شتی لوله‌ی گاز له‌ سه‌قز

54y (2)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ هۆی نه‌شتی لوله‌ی گاز له‌ ساختمانێكی ئاوایی “كارێزه‌”ی سه‌ر به‌ شاری سه‌قز و پاشان ئاگر گرتنی، ساختمانه‌كه‌ به‌ ته‌واوی داڕما و هه‌موو كه‌ل و په‌له‌كانی ناو ماڵه‌كه‌ سوتا‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، پاش ته‌قینه‌وه‌ی لوله‌ی گازی ئه‌م ساختمانه‌، ماڵه‌كه‌ ئاگری گرتووه‌ و تا كاتی گه‌یشتنی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌، خه‌ڵكی ئاواییه‌كه‌ ئاگره‌كه‌یان كوژاندۆته‌وه‌، به‌ڵام كه‌ل و په‌له‌كانی ناو ماڵه‌كه‌ به‌ته‌واوی سوتاوه‌. ده‌بێ بوترێت كه‌ له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م ساختمانه‌ كه‌س له‌ ناو ماڵه‌كه‌دا نه‌بووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ساڵی رابردووش له‌ شاری سه‌قز به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی لوله‌ی گازی ساختمانێك، ٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.