ته‌قینه‌وه‌ی مه‌رگبار له‌ سووریه‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له شاره‌كانی‌ “ئه‌لبات” و “ئێعزاز” له‌ باكووری سووریه‌، لانیكه‌م ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٢ كه‌سی دیكه‌ش بوون به‌ قوربانی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦ كه‌س له‌ قوربانیان شاری  ئێعزاز كه‌سانی مه‌ده‌نی بوون. له‌ ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌میشدا له‌ شاری ئه‌لباب كه‌ تێیدا خاڵێكی پشكنینی پۆلیس كرابووه‌ ئامانج، ٥ سه‌ربازی توركییه‌ كوژران. شایانی باسه‌ هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.