ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ئۆستانی كرماشان

634
تەقینەوەی مین لە ناوچەی سۆمار سەر بە ئۆستانی كرماشان، بریندار كردنی هاوڵاتییەكی لێكه‌وته‌وه‌.
بە پێی راپۆرتە بڵاو كراوەكان، سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە ٢٦ی مانگی رەزبەر لە ناوچەی سۆمار یەكێك لە كارمەندانی ئیدارەی مین هەڵگرتنەوە بە ناوی “مەولا سپاهیدە” بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی جومعه‌ ٢٤ی مانگی رەزبەر، چوار هاوڵاتی خەڵكی شاری “دێهلۆڕان”ی سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەكانی سه‌رده‌می شه‌ڕی كوژران و بریندار بوون. لەو رووداوەدا ٣ كەس دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و كەسێكیش بە توندی بریندار بووە.