ته‌قینه‌وه‌ی مین له قه‌سری شیرین

887
له جه‌ریانی ته‌قینه‌وی مینێك له ئاواییه‌ك له ده‌ورووبه‌ری شاری قه‌سری شیرین، دوو كه‌شاوه‌رز به توندی بریندار بوون.
یه‌كێك له‌م ته‌قینه‌وانه‌ له ئاوایی “قه‌ڵعه سه‌بزی” روویدا كه به هۆیه‌وه‌ كه‌شاوه‌رزێك كه‌ سه‌رقاڵی كاری كشت و كاڵی بوو، به‌ هۆی مینی به‌جێماوی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق به‌ توندی بریندار بوو. هه‌روه‌ها به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی ئازادی سنوری “خوسره‌و‌ی” له شاری قه‌سری شیرین كه‌شاوه‌رزێكی دیكه هه‌ر دوو چاو به توندی بریندار بوو.