به پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، زیاتر له ٤٠ كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ٥ ئۆتۆمۆبیلی بۆمبرێژكراو له ناوچه جیاجیاكانی به‌غدا، گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌تییه‌كان رایانگه‌یاند، ناوچه جیاجیاكانی به‌غدا، شه‌وی رابردوو شاهیدی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله بۆمبرێژكراوهكان بوو كه سه‌ره‌ڕای كوشتن و بریندار كردنی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی، خه‌ساره‌تێكی به‌رچاویشی به ساختمانه‌كان، دوكانه‌كان و ئۆتۆمۆبیله‌كان گه‌یاندووه. ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و ئۆتۆمۆبیله‌كانی بۆمبرێژكراو له ناوچه جیاجیاكانی به‌غدا له حاڵێكدا زیادی كردووه كه ده‌وڵه‌تی نوێ عێراق مانگی فێڤریه، یاسای مهمنوعییهتی هاتووچۆی شه‌وانه‌ی له به‌غدا پێته‌ختی عێراق، پاش ١٠ ساڵ هه‌ڵوه‌شانده‌وه.