ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كان له‌ به‌غدا

72y (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ جه‌ریانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمۆبیلی بۆمبرێژكراو له‌شاری “به‌غدا” پێته‌ختی عێراق، لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.یه‌كێك له‌م ته‌قینه‌وانه‌ له‌ نزیك پاركینگی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ رۆژئاوای به‌غدا روویدا و ئۆتۆمۆبیلی دووهه‌م له‌ ناوچه‌ی مه‌سكوونی “مه‌حموودیه‌” له‌ باكووری ئه‌م شاره‌ ته‌قیه‌وه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا هه‌ر‌ له‌م وڵاته‌، به‌ وته‌ی فه‌رمانداری شاری “بیجی”، هێزه‌كانی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش”، پژۆهێشكه‌ده‌ی نه‌وت، دوو ساختمانی لقی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ ئۆستانی “سه‌لاحه‌دین” و شیركه‌تی پێترۆشیمی پاڵاوگای نه‌وتی بێجی”یان داگیر كردووه‌. ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ تێكهه‌ڵچوونی نێوان هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی عێراق و گروپی داعش بۆ سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه‌.