له‌ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له ناوه‌ندی شاری ” حێمس”ی سوریه، زیاتر له ٣٠ کەس بوونه قوربانیی و لانیكه‌م ٩٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی راپۆرتی ” چاودێری مافی مرۆڤی سوریه” ، یه‌كێك له‌م ته‌قینه‌وانه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه پشتینه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی پێ بووه، ئه‌نجام دراوه و ئه‌وی دیكه‌شیان ته‌قینه‌وه‌ی ماشینێكی بۆمبڕێژكراو بووه. ئه‌مه دووهه‌مین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له حێمس له كاتی ده‌ستپێكی ئاگربه‌س له شاری حێمس و چوونه‌ده‌روه‌ی ئیسلامگه‌راكان له‌مشاره بووه. له ڕێكه‌وتی ١٢ی دێسامبری ئه‌مساڵیش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ” ئه‌لزه‌هرا” له شاری حێمس ١٦ كوژراوی لێكهوتهوه.