ته‌قینه‌وه‌ له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌

313
شه‌وی جومعه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، له‌ جه‌ریانی روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری “ماردین” له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیه،‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون.
شایانی باسه‌ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌، ئه‌ندامانی “پ. ك. ك”یان به‌ به‌رپرسی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ ناولێبرد و رایانگه‌یاند: “له‌ یه‌كێك له‌ پرده‌كان و له‌ كاتی تێپه‌ڕ بوونی ئوتوبوسێكی هه‌ڵگری هێزه‌كانی پۆلیسی دژه‌ شورش، ته‌قێندرایه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ بریندار بوونی ٢٤ كه‌س له‌وانه‌ ١٠ مه‌ئمووری پۆلیسی لێكه‌وته‌وه‌.