رۆژی جومعه ٢٩ی ره‌شه‌ممه، له شاری حه‌سه‌كه دوو خۆكوژ به ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژكراو له ئاهه‌نگێكی نه‌ورۆزدا خۆیان ته‌قاندۆته‌وه و به‌و هۆیه‌وه، لانیكه‌م ١٢٠ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به پێی راپۆرته‌كان، له‌و كرده‌وه خۆكوژیهدا كه له گه‌ڕه‌كی موفتی روویداوه، زیاتر له ٤٠ هاوڵاتی له‌وانه ٥ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و ٨٠ كه‌سیش بریندار بوون.