ته‌قینه‌وه‌ له‌ ده‌فته‌ری پارتی دیمۆكراتیكی خه‌ڵق توركیه‌

243y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گوڵان، دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیا له‌ ده‌فته‌ره‌كانی پارتی دیمۆكراتیكی خه‌ڵق له‌ شاره‌كانی “ئادانا و مێرسین” روویدا.به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌‌ستێكی پارتی دیمۆكراتیكی خه‌لقی له‌ ئه‌حزابی سه‌ره‌كه‌ی چالاك له‌ ناوچه‌ی كوردنیشن كه‌ بۆ دابین كردنی مافی دموكراتیك خه‌ڵكی كورد خه‌بات ده‌كات، له جه‌ریانی‌ بۆمبگوزاریه‌كه‌ی ده‌فته‌ری ئه‌م حێزبه‌ له‌ ئادانا، لانیكه‌م شه‌ش بریندار بوون. له‌ ئاسیب و ئه‌گه‌ری خه‌ساره‌تی ئێحتمالی ئه‌و بۆمبگوزاریه‌كه‌یتر كه‌ ته‌قریبه‌ن به‌ شێوه‌ی هاوكات له‌ شاری مێرسین روویدا، راپۆرتێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌. هێشتا هیچ كه‌س یان گروپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌ و ئه‌نگیزه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ دیار نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ده‌فته‌ری پارتی دیمۆكراتیكی خه‌لقی توركیه‌ له‌ ئانكارش مانگی رابردووی زایینی له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج.